بۆ زانیاریت - تیشكی سینی (X-ray)

بۆ زانیاریت  - تیشكی سینی (X-ray)
یەكێكە لەو تیشكە بەسوودانەی، ساڵانێكە لە چەندین بواردا بەكاری دەهێنن، بەتایبەتیش لە بواری پزیشكی كە بۆ پشكنینی ئێسك و جەستەی مرۆڤ بەكاردێ، بریتییە لە تیشكێكی كەهرۆموگناتیسی، بە درێژی شەپۆڵی (0.01 بۆ 10) نانۆمەتر، واتە هێزەكەی دەكاتە (120 بۆ 120 هەزار) ئەلیكترۆن ڤۆڵت، لەلایەن زانایەكی ئەڵمانی بەناوی (ویلیام رۆنتگین) لە ساڵی (1896) لە زانكۆی فۆرتسبۆرگ دۆزرایەوە، ئەو زانایە هەڵسا بە دانانی تیشكێكی ئەلیكترۆنی لە نێو لوولەكی شووشەدا، كە هەردوو سەرەكانی بە لەلەری كارەبای بەرز گرتبوو، لوولەكەش هیچ هەوایەكی تێدا نەبووە، بۆی دەركەوت كە ئەلیكترۆنە نیگەتیڤەگان (ساردەكان) بۆ لای ئەلیكترۆنەكانی پۆزەتیڤ (كۆ) رێگەدەگرن، دواتر ئەو لوولەی بە وەرەقەیەكی دوو رەنگی تۆخ پێچایەوە بۆ پاراستنی خۆی لە تیشكەكانی ئەلیكترۆنی، پاشان شاشەیەكی فسفۆڕی لە كۆتایی لوولەكە دانا، كاتێك كاری بەو تاقیكردنەوەیە كرد، كە لە كاتی خەریكیبوونی بوو، بە رێكەوت هێمای دەستەكانی لە شێوەی رەنگی سپی لەسەر شاشە فسفۆرەكە دەردەكەوت، بۆ چەندین جار ئەو كارەی دووبارە كردووە و دواتر بیری لەوە كردەوە كە ئەو كارە بۆ بواری پزیشكی بەكاربهێنێت.
Top