هێلكه‌ و په‌تاته‌ به‌ فڕن

هێلكه‌ و په‌تاته‌ به‌ فڕن
پێكهاته‌كانی:
4 هێلكه‌
5 په‌تاته‌ی كوڵاو
2 كه‌وچكی گه‌وره‌ شیری شل
نیو كوپ مه‌عده‌نوسی هارراو
كه‌وچكێكی بچوك خوێ
نیو كه‌وچكی بچوك ئاڵه‌ت یان بیبه‌ری ره‌ش
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌یت

چۆنێتی دروستكردنی:
سینی فرنه‌كه‌ به‌ زه‌یت چه‌ور بكه‌، په‌تاته‌ كوڵاوه‌كه‌ پاك بكه‌ بلاوی بكه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر سینیه‌كه‌دا، پاشان هێلكه‌ و مه‌عده‌نوس و شیر و خوێ ئاڵه‌ته‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و بیكه‌ به‌سه‌ر په‌تاته‌كه‌یه‌.

پاشان بیكه‌ره‌ فرنه‌كه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك پاشان پێشكه‌شی بكه‌.

خه‌ندان لایف-
Top