شێوە و قەبارەی سەوزە و میوە دیاری كراوە و هەندێكیان جار جار لە سنووری خۆیان دەردەچن، بەمەش دیاردەیەك دروست دەكەن، چونكە لە بەر چاوی هەمووان ناوازە و جیاواز دەبن لەگەڵ هاورەگەز و جۆرەكانی دیكەی وەك خۆیان، ئەگەر كودوویەك ببینیت كە كێشەكەی نزیكەی تەنێك بێت، رەنگە بڕوا نەكەیت و بڵێی ئەوە دەستكردە، بەڵام لە تازەترین دۆزینەوەی میوە و سەوزە زەبەڵاحەكاندا، كە گەورەترینیان لە شاری ئەلاسكا دۆزراوەتەوە، برییتیە لە كودوویەك كە كێشەكەی (911) كیلۆ گرامە، ئەو كودووە خاوەنەكەی دەوڵمەندە كردووە و بە (15000) دۆلار فرۆشتوویەتی. دوای ئەوە، ئەو پیازە دێت كە لە لایەن جووتیارێكەوە لە كێلگەكەی دۆزراوەتەوە، كێشی (8) كیلۆگرامە، جووتیارەكە ناوی (پیتەر گلازبرۆك)ـە و خۆیشی سەرسامە بە بیینی پیازە زەبەلاحەكەی، خەیارە گەورەكەش كە لە نمایشێكی تایبەت لە بەریتانیا خەڵكی سەرسام كرد، كێشی (54) كیلۆگرام بوو، كە بووە جێگەی سەرنجی (دیریك نیومان)ی جووتیاری ئیرلەندا و خەڵكی وڵاتەكەی.