چۆن شاڵ و ملپێچ دەبەستی
January 11, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ملپێچ و شاڵی گەورە و درێژ، دەتوانی لە شێوەی سپرینگ بێت، هەردوو سەری بكەوێتە سەر سینگ و خولێك بە دەوری مل بخولێتەوە و هەندێك بە شلی ببەسترێت.
- ملپێچ و شاڵی سادە، دەكرێ لە ناوەڕاستەوە بیگریت و پاشان لە ملتی بئاڵێنە و هەردوو سەری كۆتایی بخە ناو یەكتر، وەك بەستنی جامانە وایە.
- ملپێچ و شاڵی رەنگاوڕەنگ: بەستنی ئەو جۆرە ملپێچە پێویستی بە دەرخستن هەیە، دەتوانی بە شێوەیەكی شل و لكێكی سەری بەردەیتەوەو سەرەكەی دیكەی ملپێچەكە بخەیتە سەر سینگ و بێتە خوارەوە.
- ملپێچ و شاڵی بالێرمۆ: مۆدێكی ناسك و سادەیە، لە ملت دەئاڵێنیت و هەردوو سەرەكەی لەلای پێشەوە و لە ژێر گەردن گرێ دەدرێت و دیار دەبێت.
- ملپێچ و شاڵی شارما: دوای ئەوەی ملپێچەكە، یان شاڵەكە لە مل دەئاڵێنرێت، هەردوو سەری دەخرێتە ژێر پشتێن، یان قایشی پانتۆڵ و تەنوورە، مۆدێكی ناسك و نایابە لە جوانیدا.
