جلێكی پۆشتە لەبەر منداڵەكەت بكە

جلێكی پۆشتە لەبەر منداڵەكەت بكە
خانمان وەك چۆن گرنگی بە خۆیان دەدەن، لە هەڵبژاردنی جل و ماكیاژ و خۆپاراستنیان لە سەرما، بە هەمان شێوە دەبێ منداڵەكانیان بپارێزن و جوانیشیان بكەن، چونكە جوانی منداڵ دەستڕەنگینی و كارامەیی دایكی دەردەخات. كاتێك منداڵەكەت جلێكی ناشایستە و ناشیرینی لەبەر دەبێ، یان نەخۆش دەبێ، مانای ئەوەیە كە تۆی دایك یان لێپرسراوی ئەو منداڵە، خانمێكی فەرامۆشكارە، چونكە جوانی و پاراستنی منداڵەكەت ئەركی تۆیە و لە هەموو وەرزەكان و بەتایبەت لە وەرزی زستاندا پێویستە جلێكی پۆشتە و باش لەبەر منداڵت بكەیت. هەندێ لە پسپۆڕان پێیانوایە شێوازی جلی گەوران بۆ منداڵ باشە، هەندێكی دیكەش دەڵێن: واچاكە جلی منداڵان گوزارشت لە منداڵبوونیان بكات، چونكە منداڵ دەچێتە دەرەوە و لای هاوڕێكانی، با هەمان شێوەی منداڵی دیكەی هەبێ و جیاواز نەبێ لە ئەوانی دیكە، هەروەها گرنگە ئەوە بزانیت كە مرۆڤ دەبێ تەمەنی منداڵی خۆی ببینێت، لێرەدا چەندین مۆدی جلی منداڵی كچ و كوڕ هەن، ئاشنایان ببە:
- جلی كچان
دەتوانی جلی كچەكەت، لە تەنوورە و سترێج لەگەڵ بلووزێكی تەسك بێت، تا شێوەی خنجیلانە و ناسك دەربكەوێ، جوانتر دەبێ ئەگەر تەنوورەكە لە رەنگی تۆخ و زەق بێت، هەروەها بلووزەكەش بە وێنەیەكی گەورە لە پێشەوە نەخشێندرابێت، مۆدی دیكەی وەك پانتۆڵی جینز و بلووزیش شێوازێكی نایابە بۆ كچانی منداڵ، بەڵام لە زستاندا جینز زوو پیس دەبێ و دەكەوێتە بەر پرووشكی پێیەكانی جووڵەی منداڵان، بۆ پاراستنی منداڵەكەت لە سەرماشدا، واباشە چاكێتێكی مامناوەند لە درێژیدا بۆ هەڵبژێریت تا لە سەرما و سۆڵە بە دوور بێت و جلەكەشی شیك و رازاوە بێ.
- جلی كوڕان
بەهۆی ئەوەی كوڕان دەچنە دەرەوە و زیاتر سەردانی هاوڕێیان دەكەن، دەبێ جلەكانیان تۆكمە و پۆشتە بێ، بۆیە بلووزی گەرمی لە سووف و پەموو، جلێكی گونجاوە، هەروەها پانتۆڵی جینز مۆدێكی جوانە لەبەر منداڵانی كوڕدا، چاكێتیش لە بیر مەكە تا كوڕەكەت لە سەرما بپارێزێت، شاڵیش لە ملیان بكە تا سەرمایان نەبێت و ستایلێكی جوانیش بن لەبەریان.
Top