دروستكردنی شۆربای قه‌رنابیت به په‌نیر
December 26, 2015
رەنگا و ڕەنگ
2 كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره
1 تۆپ قه‌رنابیت
1 دانه سیری هارراو
2 پیازی وردكراو
2 كوپ ئاوی مریشك
4 كوپ شیر
1 كه‌وچكی بچوك خوێ
¼ كه‌وچكی بچوك بیبه‌ری تون
¼ كوپ شویتی هارراو
1 كوپ په‌نیری موزاریللا
چۆنێتی دروستكردنی:
قه‌رنابیته‌كه بشۆره‌وه و پارچه پارچه‌ی بكه، له ده‌فرێكی مامناوه‌ند كه‌ره‌كه بتوێنه‌ره‌وه و سیر و پیازه‌كه‌ی تێبكه و ئاڵی بكه پاشان قه‌رنابیته‌كه‌ی تێبكه و به‌رده‌وام به له تێكدانی، و ئاوی مریشك و شیر و خوێ بیبه‌ره‌كه‌ی بكه به‌سه‌ردا و دواتر په‌نیره‌كه‌ی تێبكه ئینجا له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند وازی لێبینه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك تا ئاماده‌بێت و قه‌رنابیته‌كه جوان نه‌رم ده‌بێته‌وه، پاشان دایگره.
دوای ئه‌وه‌ی داتگرت ده‌كرێ به ئامێری خه‌لاَته جوان تێكه‌ڵی بكه‌یت تا هه‌مووی ده‌هارێت، پاشان شویته‌كه‌ی تێبكه و پێشه‌كه‌شی بكه.
خه‌ندان لایف-
