دروستكردنی شاورمه‌ی ماسی

دروستكردنی شاورمه‌ی ماسی
پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان:
كیلۆیه‌ك ماسی
2 كه‌وچك بچوك سیری هارراو
چاره‌كه‌ كوپێك ئاوی لیمۆ
2 كه‌وچك سركه‌
كه‌ره‌وز به‌پێی پێویست
كه‌وچكێك خوێ
ئاڵه‌تی ره‌ش

چۆنێتی دروستكردنی:
ماسیه‌كه‌ جوان بشۆره‌وه‌، دواتر پارچه‌ پارچه‌ی بكه‌، بیكه‌ره‌ ده‌فرێكه‌و سركه‌ و ئاڵه‌ت و خوێ و سیر و كه‌ره‌وه‌ز و ئاوی لیمۆكه‌ی بكه‌ به‌سه‌ردا و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بیكه‌ره‌ سه‌لاجه‌وه‌.

پاشان تاوه‌یه‌ك كه‌مێك به‌ زه‌یت چه‌وری بكه‌ و پارچه‌ پارچه‌ ماسیه‌كه‌ی تێدا سوربكه‌ره‌وه‌، دواتر له‌گه‌ڵ نانی گه‌رم و مایۆنیز و زه‌لاَته‌ پێشكه‌شی بكه‌.

خه‌ندان لایف-
Top