جوانترین سێ چاو لە جیهاندا

جوانترین سێ چاو لە جیهاندا
دوای ئەوەی كچە ئاوارەی ئەفغانستانی (شربات چۆلا)، لە ساڵانی هەشتاكان وێنەیەكی گیرابوو، داوتر نازناوی خاوەن جوانترین چاویان پێبەخشی، بەڵام ئەمجارەیان نازناوی چاو جوانی لە ئەفغانستانەوە بەرەو كەنداوی عەرەبی و عێراق رێگەی گرتووە، دواجار، كچێكی عەممانی بە ناوی (مەنال ئەریسی)، لەو كاتەی وێنەی چاوەكانی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو دەكاتەوە، ناوبانگێك دەردەكات، دواتر وێنەكانی لە گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك بڵاودەبێتەوە و دەبێتە خاوەن جوانترین چاو، كە چاوەكانی بە بریقە و گەش و گەورەن، سێیهەمین چاوجوانیش كچێكی عێراقی دانیشتووی ئەڵمانیایە و ناوی (ڤیرۆنا)یە، جوانی چاوەكانی لە هەردوو رەنگی سەوز و هەنگوینی تێكەڵە، ئەوە جگە لە گەورەیی و خڕی و بریقەی گلێنەكانیشی، سەرنجی هەر كەسێك رادەكێشێت كە سەیری چاوەكانی دەكات.
Top