بــــــــــــــــــــۆ زانـــــــــــــــیاریت

بــــــــــــــــــــۆ زانـــــــــــــــیاریت
بنێشت: بریتییە لەو ماددە لینجەی كە لە بەری دار و درەخت دەردەكەوێ، ماددەكی لینجە و بەهۆی نەبوونی رێژەیەكی پێویست لە ریشاڵ لەو ماددەیەدا، بۆیە لە دەم ناتوێتەوە و لیكەكانی ناو دەمیش كاریگەری لەسەر ئەو ماددەیە ناكەن، دەركەوتن و دۆزینەوەی بنێشت بۆ ساڵی (1870) دەگەڕێتەوە، كە كەسێكی ئەمریكی بە ناوی (تۆماس ئادامز) كاری دروست كردنی ماددەی لاستیك بوو، لەو كاتەی لە نێو دارستانێكی وڵاتی مەكسیك بوو، لە ناكاو دارێكی بینی كە ئەو ماددە بنێشتەی دەردەهاوێشت، ئەویش پێیوابوو كە ئەو ماددەیە دەبێتە لاستیك و سوودی دەبێ، دواتر كوڕەكەی ئەو ماددەیەی دەمی دەیویست بیخوات، بەڵام نەیتوانی قووتی بدات، تۆماس ئەو بیرۆكەیەی بۆ هات كە خواردنێك بهێنێتە كایەوە لە دەم بمێنێ و تەواویش نەبێت، لە دوای ساڵێك لەم كارە، وازی لە كاری لاستیك و پلاستیك هێنا و كۆمپانیایەكی گەورەی دروست كرد كە تایبەت بە دروست كردنی بنێشت بوو، ئەو جۆرە بنێشتە بەبێ تام بوو، پاشان لە ساڵی (1880)، (جۆن گۆلگان) هەڵسا بە زیادكردنی تامی گژ و گیا بۆ ئەو ماددە بنێشتە، دواتر لە ساڵی (1892) ویلیام وریگلی، لە دوای رێكڵامێكی زۆرەوە، بنێشتی رەنگاوڕەنگ و بە تامی جیاوازی داهێنا.
Top