كوردستان لە رۆژی ئاڵادا
December 22, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- پێناسەی ئاڵای نەتەوەیی كوردستان، ئاڵای كوردستان لە سێ رەنگ جیاواز و دروشمی خۆر لە ناوەندی پێكهاتووە.
- رەنگەكان:
ئاڵای كوردستان لە لاكێشەی ئاسۆیی پێكهاتوە، لاكێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕنگی سپی یە، و لاكێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە . بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێی درێژییەكەیەتی، رەنگی سوور هێمای خوێنی شەهیدانە، رەنگی سەوز هێمای گەشانەوە و خاكی كوردستانە كە هەردەم سەوزە، رەنگی سپیش هێمای ئاشتی و پاكی نەتەوەی كوردە.
- دروشمی نەتەوەیی:
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 پەڕ (تیشك)ی یەكسان و هاوشێوەی هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەكانییەوە یەك(1) پێوەرە و بەبێ پەڕەكان نیو (0.5) پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێكی تیژ دروست دەكەن، خۆرەكە دەبێ لە چەق (ناوەندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت.خۆر بەشێوەیەك جێگیر كراوە كە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشك) تێدەپەڕێت.
- پێكهاتەی رەنگەكان :
پێوانەی زانستی و هێمای رنگەكانی ئاڵای كوردستان بەم شێوەی خوارەوەیە :
• سوور : PMS 032
• سەوز : PMS 354
• زەرد : PMS 116
- شێوەی هەڵواسین و دانانی ئاڵای كوردستان :
1. هەڵواسینی بە دار، پێویستە خۆرەكەی لە هەردوو ڕووەوە دیار بێت.
2. بەرز كردنەوەی لە باری پانی، ڕەنگی سور لە سەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە.
3. بەرز كردنەوەی لە باری درێژی، ڕەنگی سور لە لای چەپ و ڕەنگی سەوز لە لای راست.
4. لە یەخەدانی وەك ڕۆزێت كە لە سەر سینگ دەدرێ، لە لای چەپ لە سەر دڵ لێدەدرێت.
5. ئاڵای بچووكیش كاتێك لە سەر مێز دادەنرێت، پێویستە بە لای چەپدا بشكێتەوە.
