خۆڵەمێشی و رەساسی شاڕەنگی جلوبەرگە
December 22, 2015
رەنگا و ڕەنگ
خانمی بەڕێز پێویستە لەم وەرزەدا جلێكی باش و تۆكمەت لەبەر بێت و خۆت بپارێزێت، راوێژكاری جوانی شێوە و جلوبەرگی ئەڵمانی (زیلگە گیرلوف) دەڵێ: مەرجە خانمان لەو وەرزەی سەرمادا، جلێكی باش و پۆشتەیان لەبەر بێ، لە هەمان كاتیشدا لە شێوە و جوانیدا سەرنجڕاكێش و نایاب بێ، رەنگە لە زستاندا، نەخش و شێوەی جلوبەرگ ئەوەندە بەرچاو نەكەون، ئەو راوێژكارە بەوە ئامۆژگاری خانمان دەكات، كە زیاتر گرنگی بە رەنگی جلەكیانیان نەوەك شێوە و نەخشەكەی بدەن، كاریگەری رەنگ دوو ئەوەندە لە جوانی شێوە و نەخش زیاتر و بەرچاوترە، جوانترین ئەو رەنگانەی لەو وەرزەدا دەبن بە شاڕەنگ بۆ جلوبەرگی خانمان، زیلگە پێیوایە خۆڵەمێشی و رەساسی جوانترین رەنگی جلە لە وەرزی زستان، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە، كە رەنگەكان مەرج نییە تەنیا تۆخ بن، دەكرێ ئەو دوو رەنگە بە كاڵی و تۆخی لەبەر بكرێن، بە تایبەت جلەكانی بەشی خوارەوە كە پانتۆڵ و تەنوورەیە لە رەنگی رەساسی تۆخ بێ، جلەكانی سەرەوەش لە رەساسی كاڵ بێت.
