هەر ئەندامێكی خێزانەكانمان لە رۆژ و مانگ و ساڵێك لە دایك بووین، كەم جار وادەركەوێت كە دوو كەس لە ماڵێكدا هاورۆژ بن لە رۆژی لە دایك بوونەوە، بەڵام لەگەڵ كەسانی دیكەدا لە رێكەوتێك هاوبەش و هاوكات دەبین، بەمەش رۆژی لە دایك بوونمان وەكو یەك دەبێ، بەڵام سەیرترین حاڵەتی چەند منداڵێك كە لە یەك رۆژدا لەدایكبوون، تەنیا ساڵی تەمەنیان جیاوازە، ئافرەتێكی بەریتانی بەناوی (كیتی ئەنیت)، دایكی چوار منداڵە، بەم دواییە منداڵێكی كوڕی بەناوی ئەلیسكەندەر بووە، كە لە (16-11-2015) لەدایكبووە، ئەو رۆژەش هەمان رۆژی لەدایكبوونی هەر یەكە لە (ئەلین و رۆز) هەردوو كچەكەی دیكەیەتی، كە ئەوانیش بەر لە (5) ساڵ لەمەوبەر و لەگەڵ كچە گەورەكەی كە ئەویش (8) ساڵ پێش ئێستا و لە (16-11) لە دایك بووە، تەنیا كچێكی نەبێ كە ئەویان رۆژی لەدایكبوونەكەی جیاوازە لەگەڵ سێ منداڵەكەی دیكە.