مۆدەكانی پووتی زستانە

مۆدەكانی پووتی زستانە
ریما مەشاری، پسپۆڕی هەڵبژاردن و دیزاینی جلوبەرگە، لە بارەی ئەو مۆد و شێوازانەی لە وەرزی زستاندا جێگەی بایەخ و جوانی خانمانن، لە هەمان كاتیشدا، مۆدێكی سەرنجڕاكێش و نایاب دەبێ، هەروەها بۆ پاراستنی خانمان ئامۆژگاری هەڵبژاردنی پووت دەكات، كە وەك كەرەستەیەكی جوانكاری بۆ جوانی جەستە و شێوازێكی جوان لەو وەرزەدا نیشان دەدات، هەروەها جێگەی پێڵاو دەگرێتەوە و تەنانەت پارێزگاری لە قاچ و پێی خانمانیش دەكات، وێڕای ئەوەی پووت لەگەڵ كراسی درێژ و پانتۆڵ و تەنوورەشدا دەگونجێت، ریما دەڵێ: جوانترین مۆدەكانی پووت لەم پێنچ جۆرەدا خۆیان دەبیننەوە، مۆدەكانیش لە نیو پووت و پووتی درێژ پێكدێن، زۆربەشیان لە پێست و قایش و سووف دروست كراون، ئێوەش دەتوانن یەكێك لەو چەشنانە هەڵبژێرن و لە پێی بكەن:
- پووتی فەڕوو و پێست: یەكێكە لە مۆدەكانی پووت، كە لە فەڕوو و پێست دروستكراوە، بۆ ئەوانەی كە هەردەم هەست بە ساردی قاچەكانیان دەكەن، بەسوودە، رەنگی ئەو مۆدەیە رەش و قاوەییە.
- پووتی بە قەیتان و داوداو، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، هەندێكیان بە قەیتانی سەر پێیەكانەوە رازاوەتەوە، هەندێكی دیكەش بە داو كە زۆربەی قاچ دادپۆشێت تا دەگاتە سەر ئەژنۆ، رەنگی ئەو مۆدە سوور و شین و سپی لە خۆ دەگرێت.
- پووتی كریستاڵ و ستراس، شێوازێكی جوان و نایابە، بۆ ئاهەنگ و زەماوەند لەپێ دەكرێ كە بە كریستاڵ و ستراسی وردە موورو رازاوەتەوە، رەنگەكانی زیاتر پەمەیی و سەوز و پرتەقاڵییە.
- پووتی شامۆ، مۆدێكی دیكەی پووتەكانی ئەو وەرزەیە، كە لە ماددەی شامۆ دروست كراوە و بە قوماشیش داپۆشراوە، نەرم و نیانە، بۆ ئەوانەیە هەست بە گەرمی پێی و قاچەكانیان دەكەن، لە زۆربەی رەنگەكاندا رەنگی كراوەیە، بە تایبەت زێڕی و خاكی و شەكەری.
- پووتی بە پاژنە و فلات، وەك چۆن پووت كورت و درێژی هەیە، هەروەها بە پاژنە و بێ پاژنەش دەبنە مۆدی ئێستا، بەڵام زیاتر پووت دەبێ فلات بێ و پاژنەی نەبێ، تا شێوەی رۆیشتنی خانمان جوان و بێ گرفت بكات.
Top