لە دوای چەندین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی، وا دەركەوتووە كە جەستەیەكی تەندرووست بە خواردنێكی باش و وەرزش كردن و خۆ پاراستن لە ماددەی كهولی و زیانبەخش، هەموو ئەوانە تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكەن، بەڵام لەلای ئەو هۆزە، ئەوانە بەبێ ئەوەی كارێك بكەن، هەر خۆیان تەمەنیان لە سەرووی (100) ساڵانە و تا درەنگانێكی تەمەنیش ئافرەتەكانیان دووگیان دەبن و منداڵیان دەبێ، ئەو هۆزە ناوی (هۆنزا)یە، لە زنجیرە چیایەكانی هیمالایا دەژین، وەك ئەوەی لە هەموو جیهان بە دوور بن، زۆربەی خەڵكی ئەو شوێنە و هۆزە تەمەنیان دەگاتە نزیكەی (145) ساڵ، هەروەها بە دڵخۆشترین خەڵكی جیهان دادەنرێن، ئەوەی سەیرە زۆربەی ئافرەتەكانیشیان تەمەنیان لە سەرووی (90) ساڵانەیە و دووگیانیشن، كاری ئەو هۆزە بە كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریكن، هەروەها رۆژانە تەنیا (2) ژەم دەخۆن و خواردنەكانیشیان زیاتر میوە و سەوزەیە.