كاتێك نیازت وایە ئێكسسوارێك لە دەست و مەچەكت بكەیت، رەنگە تەنیا بیر لە نەخشەكەی بكەیتەوە، یان چۆن لەگەڵ جلەكانت و ئێكسسوارەكانی دیكە رێك دەكەوێ، بەڵام هەڵبژاردنی ئێكسسوار پێویستی بە زانیاری زیاتر و كاری دیكەیە، تا ئێكسسوارەكە لە دەستت شیك و ناوازە بێ، هەروەك یەكێك لە مۆدە تازەكانی ئێكسسواری بازنی دەست و مەچەك، كە ماركەیەكی ئەمریكییە بە ناوی (چارۆڵ)، دیزاینەرانی چارۆڵ زیاتر جەخت لەسەر ئەو شێوازە تازانە دەكەنەوە كە لەگەڵ كات و شوێنی گونجاو بەكاردەهێندرێن، هەڵبژاردنێكی دروست و شیاویان بۆ نەخش و دیزاین و رەنگی بازنی ئەو وەرزە كردووە و پێیانوایە كە وەرزی زستان وەرزێكی كت و مات و هێمنە، لەم وەرزەدا ئەو رەنگە سادانە بەرچاو ناكەون و باو نابن، بۆیە جەخت لە رەنگی زەق و تۆخ دەكەنەوە، هەر بەوەش ناوەستن، بەڵكو مۆدێكی بازنیان داهێناوە كە لە چەند رەنگێك پێكهاتووە و نەخش كراوە، تا ئەو جۆرە ئێكسسوارە لە دوور و نزیكەوە بەرچاو بكەوێ، لە شێوازیشدا، راست و شێوەی وردە و بازنەیی پانە، كە زۆربەیان لە ناوەڕاستەوە بە رەنگی رەش داپۆشراون و دواتریش چەند رەنگێكی دیكەی لەسەر نەخشێنراوە، لە كۆتاییشدا وردە نەخشی بچووكی رەنگ گوڵ و زێڕ و رەش لە نێوان رەنگەكانی دیكەدا دانراون، خانمانیش دەتوانن دوو، یان سێ لەو بازنانە لە دەستیان بكەن و نازیشی پێوە بكەن.