چۆنێتی دروستكردنی ناوكی بوكێ

چۆنێتی دروستكردنی ناوكی بوكێ
پێداویستیه‌كان:
2 كوپ ئاردی سپی
1 كوپ زه‌یت
1 كه‌وچكی بچوك خوێ
1 كوپ گوێزی وردكراو
1 كوپ شه‌كر بۆ شیله‌
نیو كوپ ئاو
كه‌مێك حێل بۆ شیله‌

چۆنێتی ئاماده‌كردنی:
ئارد و خوێ و زه‌یته‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ به‌ باشی به‌ ده‌ست هه‌ڵده‌شێڵین، تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێكی نه‌رم و ده‌یكه‌ین به‌ گونك.
دواتر گونكه‌كان ده‌كه‌ین به‌ نانی ته‌نك و ده‌یكه‌ین به‌ 4 پارچه‌وه‌، هه‌ر پارچه‌یه‌ك لول ده‌ده‌ین به‌شێوه‌ی گوڵ ریزی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراو، ده‌یكه‌ینه‌ فڕنه‌وه‌ تا ده‌برژێت.

دوای ئه‌وه‌ی برژا گوێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر، پاشان ئه‌و شیله‌ی بۆمان ئاماده‌كروه‌وه‌ لە شەکر و ئاو حێلەکە ده‌یكه‌ین به‌سه‌ریدا.

خه‌ندان لایف-
Top