لە ساڵی (2005) كوڕە گەنجێكی ئەمریكی بە ناوی (زاك ئیندسبیرگ) دوو دۆنمە زەوی بە بڕی (610) دۆلار لە بیابیانی شاری یۆتای ئەمریكی كڕیوە، بە مەبەستی بەسەر بردنی ژیانێكی ئارام دوور لە جەنجاڵی و ناخۆشی ژیان لە شارە گەورەكانی ئەمریكادا، هەر ئەو كوڕە گەنجە بیرۆكەیەكی بۆ هاتووە كە زەوییەكەی بكات بە وڵاتێكی سەربەخۆ، بە بڕوای خۆی لە توانایدایە كە وڵاتێكی خۆش بەڕێوە ببات، هەر بۆیە تا ئێستاش كاری لەسەر دەكات، ناوی وڵاتەكەی بە ناوی خۆی و نازناوەكەی كردووە كە ئەویش (كۆماری زاكستان)ـە، تا ئێستاش چەندین كەس پەیوەندییان پێوە كردووە و بەشێكی زەوییەكەیان لەو سەرۆك وڵاتە وەرگرتووە، لە ئێستادا زاك بیر لەوە دەكاتەوە كە چۆن وڵاتەكەی بە سەراپای جیهان رابگەیەنێت و بە پێی یاسا و پرۆتۆكۆڵ مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، بەمەش دەبێتە بچووكترین وڵاتی جیهان، ئەوە دوای ئەوەی رێگەی پێبدرێت كە ببێتە وڵات و لە ناوخۆی ئەمریكا و لە ئاستی وڵاتانی جیهانی دانی پێدا بنرێت.