چۆنێتی دروستكردنی دۆنت
December 7, 2015
رەنگا و ڕەنگ
3 كوپ و نیو ئارد
1 هێلكه
نیو كوپ شیری وشك
نیو كه‌وچكی مامناوه‌ند شه‌كر
نیو كوپ كه‌ره
نیو كه‌وچكی گه‌وره خه‌میره
1 كوپ ئاو
چاره‌كه كه‌وچكێكی گه‌وره دارچینی
سه‌ره كه‌وچكێك خوێ
زه‌یت
چۆنێتی دروستكردنی:
شه‌كر و خه‌میره‌كه له ده‌فرێكدا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.
كه‌ره و هێلكه و شیر و ئاو خوێ و دارچینیهكه له ده‌فرێكی تردا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین، پاشان گیراوه‌كه‌ی تر ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا و ورده ورده ئارده‌كه‌ی تێده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه‌مان پێگه‌یشت بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر وازی لێده‌هێنین.
دواتر به قاڵبی خڕ خڕ ئاماده‌ی ده‌كه‌ین و له تاوه‌یه‌كدا له‌ناو زه‌یتدا سوری ده‌كه‌ینه‌وه، پێشكه‌شی ده‌كه‌ین و ده‌توانین شوكولاَته یان چیمان پێ خۆش‌بوو بیكه‌ین به‌سه‌ریدا.
خه‌ندان لایف
