بەهۆی قەڵەوییەوە دەمرێت

بەهۆی قەڵەوییەوە دەمرێت
خانمێکی ئەمەریکی بەناوی "ئێمبر راشدی" لەگەڵ باوکی و هاوڕێیەکیدا دەژی لە شاری تروتدال لە ویلایەتی ئوریجونی ئەمەریکا، ئەم خانمە کاتێک لە تەمەنی 5 ساڵیدا بووە کێشی 70 كيلوگرام بوو بەڵام ئێستا کە تەمەنی گەیشتۆتە 24 ساڵ کێشی ئێمبر گەیشتۆتە 300 كيلوگرام و پزیشکەکان هۆشداریان پێدا گەر کێشی لەوە زیاتر بێت، مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی و گیان لە دەست دەدات.

ئێمبر لەژیانێکی زۆر خراپدا دەژیا و بەهۆی قەڵەوییەوە وازی لە خوێندنی زانکۆ و کارەکەی هێناوە، چونکە چیتر نەیتوانیوە وەک جاران بەپێ بروات و بە پێوە خۆی رابگرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکانی "دەیلی مەیلی" بەریتانی، دوای ئەوەی لەگەڵ باوکی ساڵی رابردوو چوون بۆ ویلایەتی "هیوستن" لە تەکساس بۆ ئەوەی سەردانی پزیشکی تایبەتی بکەن بەناوی "یونان ناوزارادان"، بەڵام لە دوای ئەنجامدانی پشکنین پزیشکەکە بریاریدا نەشتەرگەری بچوکردنەوەی گەدەی بۆ بکات چونکە گەر کێشی لەوە زیاتر بێت دەمرێت، لەئێستادا ئێمبیر 127 کیلۆ لە کێشی کەمی کردووە، بەڵام رێگایەکی درێژی لە پێشە و پێویستە زیاتر کێشی دابەزێت تا بە تەواوی مەترسی لەسەر ژیانی نامێنێت و دەبێتەوە کەسێکی ئاسای.

خەندان لایف
Top