لەمەودوا خوێ و سرکە بخەرە ئامێری جل شۆرینەکەتەوە!

لەمەودوا خوێ و سرکە بخەرە ئامێری جل شۆرینەکەتەوە!
ئامێری کارەبای جل شتن یەکێکە لە باشترین ئەو ئامێرانەی لەماڵەکاندا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە، چونکە یارمەتی خانمان دەدات و ئاسانکاری بۆ کردوون لە کارەکانی رۆژانەیاندا، بەڵام ئایا کاتێک ئەم ئامێرە جلوبەرگەکان دەشوات و پاکی دەکاتەوە بیر لەوە کردۆتەوە چۆن پاکی بکەیتەوە؟

لەم وەرزانەدا کە بەرەو زستان دەرۆین و هەوا سارد دەبێت، پێویستە ئەم ئامێرە زیاتر بایەخ بە پاکردنەوەی بدرێت چونکە قاوغی زۆر دەبێت و لە بنی ئامێرەکەدا بەجێدەمێنیت و رەنگە بۆن بکات دواتر کاریگەری لەسەر بۆنی جلەکان هەبێت.

هەر بۆیە بۆ ئەوەی لەم کێشەیە رزگاربیت پێویستە ئەم بیرۆکەیە بەکاربهێنیت کە کاریگەریەکی خێرای هەیە، خوێ و سرکە بکەرە ناوی و دواتر ئامێرەکە دابگرسێنە و بیکەرە سەر راکێشانی ئاوی سارد نەک گەرم، دەبینیت چۆن پاک دەبێتەوە قاوغی بنەکەی دەبات و دواتر بۆنی خۆش دەکات.

خەندان لایف
Top