دروستكردنی كێكی فستەقی
November 25, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كوپ و چاره‌كێك ئاردی كێك
3 هێلكه
1 ڤانێلا
كوپێك شه‌كر به‌پێی ئاره‌زوو ده‌توانی كه‌مێك زیاتری تێبكه‌یت.
نیو كوپ زه‌یت
كوپ و چاره‌كێك فسته‌قی وردكراو
كوپێك و چاره‌كێك شیر سارد
2 كه‌وچكی بچوكی پیكن پاوده‌ر
كه‌مێك خوێ
چۆنێتی دروستكردنی:
پێش هه‌موو شتێك فڕنه‌كه گه‌رم بكه.
هێلكه و ڤانێلا و خوێ تێكه‌ڵ بكه پاشان شه‌كره‌كه‌ی بكه به‌سه‌ردا، دواتر زه‌یته‌كه و جوان تێكی بده.
ئارد و پیكن پاوده‌ر و فستهقهكه تێكه‌ڵ بكه و جوان تێكی بده.
هه‌ردوو پێكهاته‌كه تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ڵ شیره‌كه و جوان تێكی بده به خێرای.
سینی ناو فرنهكهی به چه‌وركراوی بۆ ئاماده‌بكه و كه‌مێك ئاردی به‌سه‌ردا بپرژێنه و هه‌ویره‌كه‌ی تێبكه و بیكه‌ره فرنه‌كه‌وه، بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمیه‌كی ناوه‌ند.
دواتر ده‌ریده‌هێنین و كه‌مێك فسته‌قی ساغ بۆ جوانی بكه، به‌سه‌ریدا و پێشكه‌شی بكه.
خه‌ندان لایف
