برژاوی په‌تاته به‌شێوازی توركی
November 24, 2015
رەنگا و ڕەنگ
4 په‌تاته
3 كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتون
½ كیلۆ مریشك ته‌نها ران و سنگ
خوێ و ئاڵه‌ت
كه‌وچكێكی گه‌وره شه‌ربه‌تی لیمۆ
2 كه‌وچكی گه‌وره سه‌وزه‌ی وردكراوی تازه وه‌ك ( بیبرهی سور یان سه‌وز- گه‌نمه‌شانی كولاَو-قارچك-پیاز)
3 كه‌وچكی گه‌وره په‌نیری موزاریلای هارراو
چۆنێتی دروستكردنی:
فڕنه‌كه دابگرسێنهو بیخه‌ره سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 180.
په‌تاته‌كه به توێكڵه‌وه بشۆهره و وشكی بكه‌ره‌وه،چوارده‌وری به زه‌یتی زه‌یتون چهوربكهو كاغه‌زه ئهلهمنیۆمهكانی تێوه بپێچه.
نه‌رمای سنگ و رانی مریشكه‌كه جوان بكه به پارچه‌ی بچوكه‌وه و خوێ و ئاڵه‌ت و شه‌ربه‌تی لیمۆ و پێوه بكه و بیكه‌ره فرنه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی 20 خولهك.
پاشان په‌تاته‌كه بخه‌ره فرنه‌وه بۆ ماوه‌ی 45 خولهك تا ته‌واو نه‌رم ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه واز له په‌تاته‌كه ده‌هێنین تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه،پاشان له ناوه‌راستدا بیكه‌ره‌وه و سه‌وزه و گه‌نمه‌شامی و مریشك و خوێ و ئاڵه‌ت بكه به‌سه‌ردا، له‌كۆتایدا په‌نیره‌كه بكه به‌سه‌ریدا و بیكه‌ره فرنه‌وه بۆ ماوه‌ی 10-15 خولهك دواتر پێشكه‌شی بكه.
خه‌ندان لایف
