هاوشێوە کوردەکەی حەسەن شافعی بۆته‌ باسی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان

هاوشێوە کوردەکەی حەسەن شافعی بۆته‌ باسی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان
كوڕێكی كورد به‌ناوی "سه‌روه‌ر یونس" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر شێوه‌ی ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگی میسری "حه‌سه‌ن شافعی" و له‌ ئێستادا بۆته‌ باسی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و میدیا عه‌ره‌بیه‌كان و ده‌ڵێن "ئایا برواده‌كه‌ن گه‌نجێكی كورد شێوه‌ی بچێته‌وه‌ سه‌ر "حه‌سه‌ن شافعی".

ئه‌م گه‌نجه‌ ته‌مه‌نی بیست سالاَنه‌ له‌ دوای بلاَوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شافعی، به‌شێك له‌ خه‌ڵكی توشی سه‌رسوڕمان كرد و به‌شێكی تری ده‌ڵێن له‌و ده‌چێت به‌لاَم زۆرنا.

حه‌سه‌ن شافعی یه‌كێكه‌ له‌ ئاوازدانه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی میسر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بی "عه‌ره‌ب ئایدڵه‌".

خه‌ندان لایف
Top