ئەوانەی خاوەن بیرۆكەی ناوازە و جوانن، هەمیشە دەتوانن بە هەنگاوێكی سادە، كارێكی گرنگ ئەنجام بدەن، مەرج نییە بەرهەمەكەت تێچووی زۆری بوێت، بەڵكو بە بیرۆكەیەكی سادەوە دەتوانی نازناوێكی گەورە بە دەست بهێنیت، ئەوانە چەندین وێنەی جۆراوجۆری نمایشی لێوی مرۆڤە، كە لەلایەن كچێكی بەریتانییەوە نمایشێكی وێنەكێشانی بە لێوی مرۆڤەوە كردووە، ئەو كچە ناوی (لاورا جێنكسۆن)ە، دوای ئەوەی كۆمەڵێك كچی هێنا، هەموویان هاوڕێ و دۆستی خۆی بوون، یەكە بە یەكە لێوی هەمووانی بۆیە كرد، بە نەخش و وێنەی جۆراوجۆر، دیارترینیان وێنەی گیانداران و كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان بوون، بەمجۆرە توانی لێوی مرۆڤ بكاتە تابلۆی وێنەكێشان و نمایشێكی گەورەشی بۆ بكات.