چەندین بیر و بۆچوونی كۆن هەبوون دەربارەی ژیان، كە هەندێكیان تەواو بە هەڵەدا چووبوون، لەوانە دەگوترا: كە زەوی بازنەیی نییە، هەروەها رۆژ ئاگر نییە، تەنانەت بڕوایان وابوو كە سەرچاوەی زیرەكی و هەست و سۆز لە دڵە، وەك ئەوەی دڵی مرۆڤ بەرپرسیار بێت لە پێدانی هەست و سۆز و بیركردنەوە و زیرەكی، بۆیە پزیشكانی ئەو سەردەمە دڵیان بە سەنتەری زانیاری و زیرەكی دانابوو، تا ساڵی (1628) كە زانایەكی بەریتانی بوو لە ساڵی (1578) لە دایك بووە، هەر ئەویش بوو توانی ئەو بیردۆزانە رەت بكاتەوە كە دڵ سەرچاوەی هەست و زیرەكییە، ئەوەی سەیر بوو، كاتێك هارڤی گوتی : دڵ تەنیا كاری خوێن هێنان و بردن دەكات، جگە لە مۆتۆرێكی خوێن هیچ كارێكی دیكە ناكات، بەڵام بیرۆكەی هارڤی رەتكرایەوە، تا دوای (150) ساڵی دیكە، كە ئەو بیرۆكەیە راست دانرا، لەوەی دڵ تەنیا كاری هێنان و بردنی خوێنە بۆ هەموو جەستە، ئەوەی سەیرە تا ئێستاش زۆربەی خەڵك كە بیر لە خۆشەویستی و هەست و سۆز دەكەنەوە، ئاماژە بە دڵیان دەدەن نەوەك مێشك.