وەك مێژوونووسان دەڵێن قەڵای هەولێر مێژوویەكی دێرینی هەیە، ئەو قەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ (5000) ساڵ لەمەوبەر، ئەو قەڵایە دەكەوێتە شاری هەولێر، مێژوو و دێرینی و جوانی ئەو قەڵایە وایكردووە كە گەشتیارێكی زۆر رووی تێبكەن و سەردانی بكەن، نەوەك تەنیا گەشتیاران بەڵكو بووك و زاواش رۆژی هاوسەری و وێنەگرتنی بووك و زاوایان لەو قەڵایە ئەنجامدا، كچێكی میدیاكاری سووری كە ئاوارەی وڵاتی ئەڵمانیا بووە بە ناوی (سەتیر حاكم)ی (29) ساڵ، لەگەڵ كوڕە گەنجێكی ئەڵمانی ئاشنا دەبێت. كوڕەكە ناوی (كارستین شۆردێر)ـە و تەمەنی (33)ساڵە، دوای ئەوەی بڕیاری هاوسەری دەدەن، لەسەر خواستی ئەو كچە كە وێنەی هاوسەرییان لە شاری هەولێر و لەسەر قەڵا بێت، هەر بۆیە بە گەشتێكی تایبەت سەردانی قەڵا دەكەن و بە جلی بووك و زاواوە وێنەی جۆراوجۆر لە نێو تەلارە كۆن و شوێنەوارەكانی نێو قەڵای هەولێر دەگرن، وەك شوێنێكی دێرین و جوان تا لە نێو یادگاری هاوسەرییان بمێنێتەوە، وەك سەتیر دەڵێ: مەبەستم لەو كارە پەیامێك بوو بۆ تیرۆرستان كە ناتوانن بگەن بەو شوێنە جوان و دڵگیرە، پێشتر سەردانی قەڵام كردبوو، هەر بۆیە پێم خۆش بوو لەسەر ئەو قەڵایە رۆژی هاوسەری خۆم بەسەر ببەم.