تەنیا مردن مرۆڤەكان ون دەكات، ئەوەش ئەمەش دوا وێستگەی ژیانە، بەڵام ئەو ئافرەتە ماوە ماوە بەشێكی جەستەی ون دەبێ، ونبوونی واتە بەرەو لێبوونەوە و كەوتن دەچێ، كە ئەوەش بەهۆی دەگمەنترین نەخۆشییەوەیە كە بە دەستییەوە دەناڵێنێت. ئەو ئافرەتە ناوی (ئاشڵی كۆرپل)ـە، تەمەنی (32) ساڵە، هەر لەو كاتەی لە دایك دەبێ تووشی ئەو نەخۆشیە بووە كە بە نەخۆشی رەقبوونی ماسوولكەكانی جەستە ناسراوە، ناوی زانستی ئەو نەخۆشییە بریتییە لە (Fibrodysplasia Ossificans)، كە هێواش هێواش ماسوولكەكانی جەستە بەرەو رەقبوون دەچێ و پاشانیش دەبێت ئەو ماسولكە رەقبووە ببڕدرێتەوە. تا ئێستا شانی راستەی بڕاوەتەوە، كە جووڵەكردنیشی ئاستەمە و ژیانی بەرەو تێكچوون دەچێ، دوای چەندین پشكنین و هەوڵی جۆراوجۆر، نەتوانراوە رێگری لە پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە بگرن، پسپۆڕانیش دەڵێن: لامان سەیرە كە جەستەی ئافرەت ئەوەندە نەرمە، بەمجۆرە رەق بێ و ببێتە پەیكەرێك، وەك خۆشی دەڵێ: ئەوەندەی ماوم ژیانم بە خۆشترین شێوە بەڕێ دەكەم و تا ئەو كاتەی دەبمە پەیكەرێكی زیندوو.