گرنگیدان بە پرچ لە وەرزی پاییزدا سەنتەری جوانكاری دانێلا
November 16, 2015
رەنگا و ڕەنگ
پرچ وەك ئەندامێكی ناسكی جەستەی مرۆڤ، زیاتر بە هۆی هەوای گەرم و وشكەوە تێكدەچێ، زۆربەی خانمانیش بۆ رێگری لە هەڵوەڕین و وشكبوونی قژیان بایەخ بە چارەسەركردنی دەدەن، خانمان كاتێك تووشی ئەم حالەتە دەبن با نیگەران نەبن، چارەسەر لە رێگەی پێدانی پرۆتین هەیە، كە پرچ تازە دەكاتەوە تەنانەت تا ماوەی (6) مانگ پێویستی بە سیشواری وشككردنەوەی پرچ نابێت هەروەها ئەو پڕۆتینە رێگە لە هەڵوەرینیش دەگرێت، مەرجە خانمان ئەوە بزانن كە سیشواری زۆر لەم وەرزەدا كێشە بۆ پرچ دروست دەكات، چاكترین رێنمایی ئەوەیە كە نابێ بە ئاوی گەرم سەر بشۆردرێت و شامپۆیەكەش لەگەڵ ئەو وەرزەدا گونجاو بێت، چاكترە شەوانە بەر لە نووستن، پرچ پاك بكرێتەوە و پاشماوەی هیچ سپرایەكی پێوە نەمێنێت، لە هەفتەیەكیشدا سێ جار شامپۆ بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوانەی رۆژانە خۆیان دەشۆن، دەبێ رۆژێك نا رۆژێك شامپۆ بەكاربهێنن، تەنانەت ئەوانەی قژیان وشكە، نابێ بەردەوام شامپۆ بەكاربهێنن، واچاكە شامپۆ لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكرێت و پاشان لە پرچ بدرێت، نەوەك راستەوخۆ لێبدرێت، چونكە كاریگەری خراپی دەبێت، ئەو رەنگانەی لەم وەرزەدا بۆ پرچ شیاون ئەمانەن: رەنگی قاوەیی تۆخ و كاڵ، رەنگی قاوەیی شیكۆڵاتە، زەردی كاڵ، رەشی بە بریقە.
