ئۆملێت
November 15, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كه‌مێك زه‌یت
2 پیاز
كه‌وچكێكی چا ئاڵه‌تی ره‌ش
1 بیبه‌ری سه‌وز
1 بیبه‌ری سور
1 ته‌ماته
4 هێلكه
كوپَیك شیر
كه‌مێك خوێ
په‌نیری موزاریلا
كه‌ره‌وز
چۆنێتی دروستكردنی:
پێكهاته‌كان قاش قاش ده‌كه‌ین، كه‌مێك رۆن ده‌كه‌ینه تاوه‌یه‌كه‌وه و پیاز و خوێ و ئاڵهتهكهی تێده‌كه‌ین و تێكی ده‌ده‌ین كه‌مێك، پاشان بیهرهكانی تێده‌كه‌ین دواتر ته‌ماته‌كه و جوان تێكی ده‌ده‌ین دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئاڵبون دایده‌گرین.
4 هێلكه‌كه ده‌كه‌ین دهفرێكهو شیره‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ و تێكی ده‌ده‌ین، پاشان كه‌مێك زه‌یت ده‌كه‌ینه تاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌و گیراوه‌یه‌ی تێده‌كه‌ین دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئاڵ بوو له‌سه‌ر ئاگر، پێكهاته‌كه‌ی تر ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا بهلاَم ئاگاداربه تێكی نه‌ده‌ی پاشان ده‌یخه‌ینه فڕنه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 خولهك دوای ئه‌وه په‌نیری مۆرتیزلای ده‌كه‌ین به‌سه‌ردا وه‌كو پارویه‌ك لولی ده‌ده‌ین و كه‌ره‌وزه‌كه ده‌كه‌ینه چوارده‌وری.
بەڵام دەتوانی لولیشی نەکەی یان ئەگەر ئارەزوو بکەی پێش ئەوەی بیکەیتە فڕنەوە پەنیرەکە بکەی بەسەریدا، یاخود ئەگەر ئارەزووت کرد پیکهاتەی تر بکەیت بەسەریدا.
خه‌ندان لایف
