چۆن خشل و ئێكسسوار هەڵدەبژێریت

چۆن خشل و ئێكسسوار هەڵدەبژێریت
كاتێك خانمان بەرەو شوێنێك دەچن، لەو كاتەوە نیگەران و سەرلێشێواو دەبن لە هەڵبژاردنی چ جۆرە جلێك یان كەرەستەیەك لە ئێكسسوارەكان، تا جوان و رەنگین بن، هەر بۆیە تووشی هەڵە دەبن كە لەوانەیە خشلێكی ئاهەنگ و زەماوەند بۆشوێنی دەوام لەبەر بكەن، یان ئێكسسوارێكی گرنگ بۆ شوێنێكی گرنگ بپۆشن، دواتریش لەلایەن هاوڕێكانیانەوە تووشی رەخنە و گلەیی دەبنەوە، ئەو ئێكسسوار و كەرەستەیان لەبەر كردووە، كە بۆ ئەو شوێنە ناگونجێت، بۆیە باشترە ئافرەتان بەر لەوەی بچنە شوێنێك یان بۆنە و ئاهەنگێك، ئاستی شوێن و بۆنەكە بزانن و هەروەها بشزانن چ جۆرە خشل و ئێكسسوارێك بۆ ئەو شوێن و كاتە لەبەر خۆیانەوە دەكەن، لێرەوە ئاشنایان بە :
- خشڵی پلاستیك و لاستیك: بە ئێكسسواری سادە ناسراون، بۆ زانكۆ و دەرچوون و بازاڕ كردن و شوێنی گشتی لەبەر دەكرێن، ئەگەریش ئەو ئێكسسوارانە ونیش بن، شتێكی گرنگ نابێت و ئاسایی دەبێت.
- ئێكسسواری زیوو و رەساس: بەشێكی دیكەی ئێكسسوارن، كە جوان و شایستەن، بۆ شوێنی كار و دەوام دەپۆشرێن، تەنانەت ئێكسسوارێكی زەق نییە و جێگەی سەرەنج نین، هەروەها بۆ بۆنە و یادەكانیش جوانن ئەگەر لەگەڵ جلی كوردی لەبەر بكرێن.
- خشلی زێڕ و لولەیی: یەكێكە لەو ئێكسسوارانەی كە بۆ بۆنەی تایبەت و زەماوەند و یادەكانی لە دایك بوون و دەرچوون لەبەر دەكرێن، دەتوانی لەگەڵ جلەكەتدا رێكیان بخەیت.
- خشلی ئەڵماس: واچاكە بۆ بۆنەی شەوانە و شوێنی رووناك وەك هۆڵ و شوێنی داخراو لەبەر بكرێت، چونكە دەبێتە هۆی رەنگدانەوەی تیشكەكان و بەمەش سەرنجڕاكێش تر دەبێت.
- ئێكسسواری بەردی و خشڵی دار: دەتوانی ئەو جۆرە ئێكسسوارانە لە ماڵدا لەبەر بكەیت، كە كاریگەری لەسەر پێست نییە و ئازاری نادات، هەروەها دەتوانی بۆ كاتی دەوام و زانكۆش لەبەریان بكەیت.
Top