كایۆكی و لۆكا، ئەو دوو هونەرمەندە وێنەكێشەن، كە بە بەرهەمەكانیان زۆربەی خەڵكی جیهانیان سەرسام كردووە، ماوە ماوە بەرهەمێك ئامادە دەكەن و نیشانی دەدەن، كە بینەرانی سەرلێشێواو دەكەن، كاتێك تەماشای بەرهەمەكانیان دەكەن. ئەو دوو وێنەكێشە لە وڵاتی ژاپۆن دەژین، لە دواترین بەرهەمەكانیاندا، وێنەی كچێكیان كێشاوە، كە زۆربەی بە دەست كراوە و دواتر خراوەتە ژێر پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەر، ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە كەس نازانێ ئەو وێنەیە بە دەست دروست كراوە، تەنانەت هەر كەسێ بیبینێت، وادەزانی ئەو وێنەیە راستەقینەیە و بە كامێرە گیراوە، چونكە زۆر بە جوانی رووخسار و رەنگەكانیان تێكەڵاوی یەكتر كردووە، ئەو وێنەیە نرخی (50) هەزار دۆلاریان لەسەر داناوە.