نمایشی جلی شیكۆنمـــــایشی جـــــــلی شیكۆڵاتە!
November 10, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ڵاتە وەك نمایشێكی ستاندارد و تایبەت كراوە، هەموو ساڵێك ئەو یادە دەكرێتەوە، وەك پەیامێك بۆ هەموو جیهان، تا گرنگی بە خواردنی شیكۆڵاتە بدەن، ئەو نمایشە، هەر تەنیا ئەوە نەبوو كە شیكۆڵاتە لەسەر سنی و لەسەر مێز دابنرێت، بەڵكو وەكو ساڵانی پێشوو كراوەتە جل و لەبەر كچە نمایشكارەكان كراوە، لە دواترین نمایشی شیكۆڵاتەكەدا كە لە شاری پاریسی فەڕەنسا بەڕێوە چوو، كە جلەكان لە شیكۆڵاتە بە جۆرێك دروست كرابوون، بۆ ماوەیەك وەك جل نەرم بێت و دواتر رەق بێت، تا ببێتە خواردنی میوانان، جگە لەو جلانەش ورچێكی شیكۆڵاتەی (6) مەتر بەرزیان دروست كردبوو، كە لەلایەن دیزاینەری فەڕەنسی (ریتشارد ئۆرلینسكی) چێ كرابوو، جێگەی باسە لەبەر خۆشیی شیكۆلاتەكەوە نزیكەی (400) كچە نمایشكار بەشدارییان لەو نمایشەدا كرد.
