مه‌عكه‌رۆنی به ماسی تونا
November 8, 2015
رەنگا و ڕەنگ
نیو كیلۆ مه‌عكه‌رۆنی
خوێ به‌پێی پێویست
بیبه‌ر به پێی پێویست
نیو قوت‌و شیر
نیو قوت‌و ماسی تونا
قوتویه‌ك كرێمی كه‌ره‌وه‌زی یان 100 گرام په‌نیری شیده‌ر یان كرێمێك خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت
35 گرام ورده نان یان هارراوه‌ی نان
فاسۆلیای سه‌وز
چۆنێتی دروستكردنی:
1-فڕنه‌كه ئاماده بكه و پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی بخه‌ره سه‌ر 180
2-مه‌عكه‌رۆنیه‌كه بكه‌ره ئاوه‌وه و خوێی تێبكه بیخه‌ره سه‌ر ئاگر تا نه‌رم ده‌بێته‌وه و پاشان بیپاڵێوه.
3-مه‌عكه‌رۆنیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نیره یان ئه‌و كرێمه‌ی ئاماده‌ت كردووه تێكه‌ڵ بكه و خوێ و شیر و بیبهرهكهشی بكه بكه به‌سه‌ردا و تێكه‌ڵیان بكه.
4- پاشان ماسی توناكه بكه‌ره سه‌ری و دوباره نیوه‌كه‌ی تری په‌نیره‌كه بكه به‌سه‌ریدا دوای ئه‌وه ورده نانه‌كه بكه به‌سه‌ریدا.
5-دوای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانمان تێكه‌ڵ كرد و ئاماده‌كرد ده‌یكه‌ینه فڕنه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی 20-25 خولهك بهلاَم به‌ردوام ئاگاداری به دوای ئه‌وه پێشكه‌شی بكه.
