بۆ زانیاریت ئاگر

بۆ زانیاریت   ئاگر
بریتییە لە هێزێكی گەرمی و رووناكی، كە لە ئەنجامی كارێكەری كیمیاوی و بە دەرهاوێشتەی ئەكسەدەبوون دەردەكەوێ، هەر بۆیە لە دوای هەر سووتانێك یان كارلێكەری ئاگر لە هەر پاشماوەیەك ژەنگ دروست دەكات و نابێتە ئاگر، بەهۆی پەیوەست بوون بەو ماددەی دەسووتێ و لەگەڵ گەردیلەكانی ئەو ژینگەیەی لێی دروست دەبێ، رەنگ و هێزی ئاگر جیاواز دەبێ، هەندێ جاریش گەردیلەكانی پلازما لە پلەیەكی گەرمی دیاری كراو دروست دەكات، سەرەتای دروست بوونی ئاگر لەسەر زەوی بەهۆی برووسكەوە بووە، دواتر لەلایەن مرۆڤەوە بەهۆی لێكخشاندنی دوو ماددەی ئاسن لە خۆ گرتوو، وەك بە بەردی چیایی ئاگر دروست كراوە، لێكۆڵینەوەی زانایان دەركەوتووە كە رەنگی ئاگر پەیوەندی بە پلەی گەرمیەوە هەیە، بەڵام رەنگی سەرەكی ئاگر سوورە، ئەگەر پلەكەی زیاتر بێت، رەنگی دەگۆڕێت بۆ سپی، وەكو ئەو ئاگرەی لەلایەن وەستاكانی مز و ستیل دروست كردن بەكاردێت، ئەگەر پلەی هێشتا زیاتر بكرێتەوە، ئەو كاتە رەنگی ئاگر رەش دەبێت.
Top