خۆشەویستی و گرنگیدانی خەڵكی وڵاتانی جیهان بە گشتی و ئەوروپا بە تایبەتی بە گیانداران، وای كردووە كە زۆربەی خەڵكی ئەو وڵاتانە ئەگەر دوو گیانداریان لە ماڵەكەیاندا نەبێ، بێگومان یەكێكیان هەیە، ئینجا هەندێك حەز بە سەگ دەكەن و هەندێكیش پشیلە و ئەوانەی دیكەش باڵندە، ئەوەی سەیرە ئەو پیاوەیە كە ئەوەندە خولیای باڵندەی تووتییە، چەندین نەشتەگەری كردووە تا شێوەی رووخساری بە تووتی بچێ، ئەو پیاوە لە شاری بیریستۆلی بەریتانییە، ناوی (تید ریتشارد)ـە و دوای چەندین نەشتەرگەری جوانكاری، كە (110) تاتوو، لەگەڵ (50) كون و دەرەزی لە رووخساریدا كردووە، تەنیا بۆ ئەوەی شێوەی بچێتە سەر شێوەی تووتی، ژیانی رۆژانەی ئەو پیاوە لەگەڵ چوار تووتییە، وەك ئەندامی خێزانەكەی سەیریان دەكات، لە هەمووی سەیرتر، گوێچەكەكانی خۆی بڕێوە، چونكە تووتی گوێچكەی ورد و بچووكە.