زۆربەی ئافرەتان لەوە دەترسن بچنە ناو تەمەنەوە ئیدی رووخساری بەرەو چرچ و لۆچ بوون دەچێ و سیمای پیری بە رواڵەت و شێوەیان دەردەكەوێ، نەوەك تەنیا ئافرەتان، بەڵكو ئێستا بەشێكی زۆری پیاوان نەشتەگەری و هەنگاوی جوانكاری بۆ رووخساری خۆیان دەكەن تا لە هێماكانی پیری و پێست وشك بوون و پیر دەركەوتن بە دوور بن، هەندێ كەس لە تەمەنێكی كەمەوە سەر و سیمایان لە كەسێكی گەورەتر و لە تەمەنی زیاتری خۆیان دەردەكەون، هەندێكی دیكەش ئەگەرچی تەمەنیان زۆرە، بەڵام رووخسار و شێوەیان بچووكتر دەردەكەوێ، بەڵام هیچیان ناگەن بە رووخسار و لەش و لاری ئەو ئەكتەرە ئەمریكیە، كە تەمەنی دوو ئەوەندەی شێوەی رووخسار و جوانیەتی (دانا ویڵیس دیلانی)، ئەگەر سەیری بكەیت، وادەزانی كە تەمەنی لە (40) ساڵی بەرەو خوارەوەیە، كەچی تەمەنی راستەقینەی خۆی (60) ساڵە، دیلانی لە دایك بووی (1956)ە و كە ئێستا نزیكەی (59) ساڵە و بەم نزیكانە یادی لە دایك بوونی (60) ساڵەی دەكاتەوە، وەك ئەكتەرێكی شۆخ و شەنگ لە چەندین دراما و فیلمدا بەشداری كردووە، دیارترینیان لە زنجیرەی كۆمەڵایەتی (دیسپرایت هاوسوایڤز)، كە بە رۆڵی (كاترین مایفایەر)ە بەشداری كردووە، تا ئێستا ژیانی هاوبەشی پێكنەهێناوە و خواردنی سەرەكی سەوزە و میوەیە و رۆژانە یۆگا دەكات.