ئەگەرچی كیم كارادشیانی خانمە نمایشكاری ئەمریكی، هەموو جیهانی بە لەش و لارە سەرنجڕاكێشەی سەرقاڵ كردووە، كە رۆژانە لە زۆربەی میدیاكان باسی دەكرێ، وادیارە كێبڕكێی كارداشیانی ئەمریكی، كچێكی چیینیە، كە ئەویش هەمان رەفتار و كارەكانی كارداشیانی لاسایی دەكردەوە، ئەو كچە ئەكتەر و نمایشكاری شۆخ و شەنگە ناوی (یانگ كارداشیان)ە، داخوازی و خواستی زۆربەی كوڕانی وڵاتەكەی بوو، تا ئەو كاتەی رازی بوو شوو بكات، كە لە ئاهەنگێكی تایبەتدا نزیكەی (20) میلۆن یۆرۆی تێچوو بوو، هەر تەنیا كراسەكەی كە بە ئەڵماسەوە رازابووەوە، بایی (10) ملیۆن یۆرۆ بوو، لەگەڵ كێكێكی تایبەت كە سێ مەتر بەرز بوو.