بچوکترین کچ لە جیهاندا!
November 2, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئەم کچە درێژی باڵای 68 سم و کێش وەک منداڵێکی تازە لە دایک بووە و ژیانێکی ئاسای بەسەر دەبات لەگەڵ باوک و دایک و خوشک و براکانی، بە پێی وتەی پزیشکەکان لە جیهاندا ژمارەی ئەم جۆرە کەسانە کەمە و بە پەنجەی دەست ئەژمار دەکرێن، ئەمەش بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنەوەیە کە پێی دەوترێت "کورتی سەرتایی" واتا لەگەڵ لە دایکبونیاندا گەشەیان دەوەستێت.
شارلوت ئێستا تەمەنی 5 ساڵانە و بریار دەدات بچێتە قوتابخانە چونکە لەلایەن دایک و باوکیەوە پشتگیری دەکرێت، هەروەها هانی دەدەن تا ژیانی ئاسای خۆی بەڕێ بکات، دایکی شارلوت دەڵێت "سەرەتا زۆر دوو دڵ بووین لە ناردنی کچەکەمان بۆ قوتابخانە چونکە دەترساین زیانی پێبگات بەهۆی بچوکی و کەمی بەرگری لەشیەوە.
جێگەی باسە کاتێک شارلوت لە دایکبووە کێشی کەمتر بووە لە کیلۆیەک بەڵام دواتر باڵای زیادی کردووە تا درێژیەکەی گەیشتووە بە 68 سم و کێشیشی کەمترە لە 5 کیلۆگرام، شارلوت بچوکترە لەو بوکەڵەیەی کە هەمیشە یاری پێدەکات.
