ئێستا زۆربەی ئافرەتان، قوتابی زانكۆ و كارمەند و خاوەن كارن، كارەكانیشیان رۆژانەیە و هەر یەكەو خەریكی كاری خۆیەتی، شوێنی خوێندن و كاركردن جیاوازە لە دەرچوون و بازاڕ و گەشت كردن، چونكە پێویستە بە جۆرە جلێكە كە وەك كەسێكی فەرمی بناسرێت و جلەكە شیاوی ئەو شوێنە بێت، هەرچی ئەوانەی لە كۆلێژ و پەیمانگاكاندا دەخوێنن، مەرجە جلێكی سەرنجڕاكێش و جوان لەبەر بكەن، كە زیاتر جلی ناسك و رەنگاورەنگ بێت، سەبارەت بە ئافرەتانیش یان ئەوانەی لە دەزگا و فەرمانگاكاندا كار دەكەن، پێویستیان بە جلێكی فەرمییە تا لەگەڵ كەسی دەوامیان گونجاو بێت، لەم وەرزەدا زیاتر بۆ ئەوانەی لە زانكۆن، دەتوانن جینزی هەمە چەشن لەبەر بكەن، لەگەڵ كراس و بۆدی كراوە، كە چاكترە بۆدی و بلووزەكانیان تەسك نەبن، چونكە مۆدی وەرزی پاییز وایە، كە زیاتر جلی كراوەن بە پێچەوانەی وەرزی هاوین كە زۆربەی جلەكان تەسك بوون، هەورەها دەشتوانن تەنووری كورت بپۆشن، كە مۆدێكی تازەیە لەگەڵ وەرزی پاییزدا شیاوە، بۆ ئەو خانمانەی لە فەرمانگە و شوێنی دەوام كار دەكەن، دەكرێ قات و پانتۆڵی قوماش بپۆشن، هەروەها تەنوورەش مۆدێكی نایابە لە كاتی دەوامدا، وا چاكە جینز بۆ كاتی دەوام لەبەر نەكرێت، چونكە جلێكی تایبەتە بە دەرەوە و گەشت و بازاڕەوە.