چیرۆكی "ریا و سكینه" له‌پاش 90 ساڵ له سێداره‌دانیان ده‌ركه‌وت بێ‌تاوان بوون
October 28, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئه‌م چیرۆكه مێژووییه له كاتی فه‌رمانڕه‌وای میسر به ده‌ست ئینگلیزه‌كانه‌وه رووی داوه و له‌پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌م تاوانه به فه‌رمانی دادگا له سێداره ده‌درێن، به‌لاَم له دوای 10 ساڵ لێكۆڵینه‌وه و هه‌وڵدان له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكه‌وه به ناوی "ئه‌حمه‌د ئاشور" و پاش 90 ساڵ به به‌ڵگه و كاغه‌ز سه‌لماندی كه ریا و سكینه بێ تاوانن و به‌ڵگه‌كانیان شاردراوه‌ته‌وه له كاتی خۆیدا، له لایه‌ن دادگاشه‌وه ئه‌م هه‌واڵه پشت راست كرایه‌وه.
به‌م زووانه‌ش فلیمێك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به ناوی " بێ تاوانی ریا و سكینه" و به پاڵه‌وان ناو ده‌برێن چونكه ئه‌م 2 خوشكه له دژی داگیركه‌ری به‌ریتانی كاریان كردووه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی میسر، هه‌ر بۆیه به‌و تاوانه قێزه‌ونه تاوانبار ده‌كرێن و له سێداره ده‌درێن ناویان ده‌چێته مێژووه‌وه.
