بە پیری چووە بەر هەویر و یەكەمیش بوو!

بە پیری چووە بەر هەویر و یەكەمیش بوو!
لەلات سەیر نەبێ ئەگەر رۆژێك رێكلام بۆ پێشبڕكێی راكردنی پیاوانی بە تەمەن و بەساڵاچووان بكرێ، چونكە ئەوانیش وەك گەنجەكان حەزیان بە ژیانە و بەشداریان لە چالاكییەكانی نێو كۆمەڵگە بە ئاوات دەخوازن، رەنگە لە سەردەمی ئەواندا ئەمجۆرە چالاكی و كارانە نەبووە، هەر بۆیە لە وڵاتی ژاپۆن ساڵانە پێشبڕكێیەك بۆ پیاوانی بەساڵاچوو ئەنجام دەدرێ، هەر كەسێك تەمەنی لە (80) ساڵەوە زیاتر بێت، دەتوانێ بەشداری ئەو پێشبڕكێیە بكات، كە لە شاری تۆكیۆی ژاپۆنی، بە بەشداری (60) بە ساڵاچوو پێشبڕكێكە ئەنجام درا، براوەی پێشبڕكێیەكەش پیاوێكی پیری تەمەن (105) ساڵە بوو، كەس پێشبینی نەدەكرد ئەو پیاوە پیرە دەربچێت، ئەو پیاوە ناوی (هیدیكشی میازاكی)یە، لە دایك بووی ساڵی (1910)یە، وەك خۆی دەڵێ: (جەنگی جیهانی یەكەمم بیر دێ، چونكە لە كۆتایی جەنگەكە تەمەنم (8) ساڵان بوو، لە پێشبڕكێیەكەشدا، سەرەتا هەندێك دواكەوتم و لە دوای هەموویانەوە بووم، بەڵام دواتر ورەم دایە بەرخۆم و لە دڵەوە گوتم هێشتا گەنجی و هەوڵی خۆت بدە، ئیدی هەموو توانام خستەگڕ و پلەی یەكەمی راكردنەكەم بەدەست هێنا).
Top