كنتاكی مریشك به فڕن
October 28, 2015
رەنگا و ڕەنگ
پێداویستیه‌كانی:
2 پارچه سنگی مریشك
كه‌وچكێكی گه‌وره ئاوی لیمۆ
كه‌وچكێكی بچوك خوێ
نیو كه‌وچكی بچوك ئاڵه‌تی ره‌ش
كه‌وچكێكی بچوك بیبه‌ری سور
نیو كه‌وچكی بچوك زه‌نجه‌بیل
كه‌وچكێكی بچوك گژنیژ
كه‌وچكێكی گه‌وره مه‌عده‌نوس
هێلكه
2 كه‌وچكی گه‌وره ئارد
كه‌وچكێكی بچوك ئاوی غازی
كه‌وچكێكی بچوك زه‌یت
ورده نانی هارراوی ئاماده‌كراو
چۆنێتی دروستكردنی:
سنگی مریشكه‌كه به باشی ده‌شۆینه‌وه ده‌یكه‌ین به چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچوكه‌وه.
ئاوی لیمۆ و مه‌عده‌نوس و گژمیژ و چه‌ند دڵۆپێك ئاو ئاڵه‌ته ره‌شه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و سنگی مریشكه‌كه ده‌خه‌ین ناو ئه‌م پێكهاتانه‌وه، ده‌یخه‌ینه به‌فرگره‌وه بۆ ماوه‌ی 30 خولهك.
له ده‌فرێكدا ئارد و هێلكه و ئاوی غازی و خوێ و بیبه‌ری سور و تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و پارچه سنگه‌كان ده‌كه‌ینه ناوی و جوان تێهه‌ڵكێشی ئه‌و گیراوه‌یه‌ی ده‌كه‌ین.
پاشان ده‌یخه‌ینه ناو ورده نانه‌كه‌وه و دواتر له‌ناو به‌فرگردا دایده‌نێین بۆ ماوه‌ی 10 خولهك.
20 خولهك پێش كاتی خوازراو فڕنه‌كه گه‌رم ده‌گه‌ین و ده‌یخه‌ینه سه‌ر پله‌ی 180 و سینی ناو فڕنه‌كه چه‌ور ده‌كه‌ین و پارچه سنگه‌كان له‌سه‌ری ریز ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه فڕنه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی 45 خولهك پاشان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
