زه‌ڵاته‌ی گه‌نمه‌شامی و ماسی
October 24, 2015
رەنگا و ڕەنگ
پێداویستیه‌كانی:
قوتویه‌ك ماسی تونا
3 كه‌وچك مایۆنیز
لیمۆ
كوپێك گه‌نمه شامی كولاَو
خوێ به‌پێی ئاره‌زوو
ئاڵه‌تی ره‌ش به‌پێی ئاره‌زوو
شێوازی ئاماده‌كردنی:
ماسی توناكه بكه‌ره ده‌فرێكه‌وه و جوان لێكی جیابكه‌ره‌وه، پاشان مایۆنیز و گهنمهشامیهكه بكه به سه‌ریدا .
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ت ئاماده‌كرد ئاوی لیمۆ و ئاڵه‌تی ره‌ش و خوێكه‌ی پێوه بكه، جوان تێكه‌ڵی بكه و بیخه‌ره به‌فرگره‌وه تا سارد ده‌بێت پاشان پێشكه‌شی بكه.
