زه‌لاَته‌ی مریشك به‌ شێوه‌ی تایلاندی

زه‌لاَته‌ی مریشك به‌ شێوه‌ی تایلاندی
یه‌كێكه‌ له‌ خۆشترین زه‌لاَته‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و به‌م شێوه‌یه‌ دروست ده‌كرێت.

پێداویستیه‌كانی:
3 كه‌وچك بچوك زه‌یتی رووه‌كی
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ سۆسی سۆیا
پارچه‌كراوی بیبه‌ر
خه‌یار به‌ قاشكراوی
لیمۆ
كه‌وچكێك سۆسی سور
كه‌وچكێكی بچوك شه‌كر
گوێز
زه‌نجه‌فیل
نه‌عنا
ریحانه‌
فسته‌ق به‌لاَم بێ خوێ
پارچه‌یه‌ك سنگی مریشكی پارچه‌كراو

شێوازی دروستكردنی:
1-زه‌یته‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرێكی هێمن له‌گه‌ڵ سۆسی سۆیاكه‌ پاشان سنگی مریشك و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تری تێكه‌ڵ بكه‌.
2-جوان تێكه‌ڵی بكه‌ و له‌ دوایدا فسته‌قه‌كه‌ بكه‌ بسه‌ریدا و پێشكه‌شی بكه‌.
3-دەکرێ هەر سەوزەیەکی تر کە ئارەزوو بکەیت بەکاریبێنیت.
Top