كێكی په‌تاته
October 21, 2015
رەنگا و ڕەنگ
پێداویستیه‌كانی:
500 گرام په‌تاته
150 گرام كه‌ره
200 گرام شه‌كر
125 میلی لیتر شیر
2 هێلكه
نیو كه‌وچكی بچوك گوێزی هارراو
نیو كه‌وچك دارچینی
كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا
هه‌ویرێكی ئاماده‌كراو ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو لێ‌بوو 2 چین بێت
چۆنێتی دروستكردنی:
په‌تاته‌كه بخه‌ره ئاوه‌وه بۆ ماوه‌ی 40-5 خوله‌كه بیكوڵێنه دواتر بیخه‌ره ئاوی سارده‌وه و توێكڵه‌كه‌ی لێ بكه‌ره‌وه.
فڕنه‌كه گه‌رم بكه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 180 و هه‌ویره ئامهدهكراوهكهی تێبكه.(ده‌توانی نه‌یكه‌یت)
په‌تاته و كه‌ره‌كه به ده‌فرێكدا به خهلاَتهیهك تێكه‌ڵ بكه و ورده ورده شه‌كر و سیر و هێلكه و ڤانێلا و دارچینی و گوێزه هارراوهكهی تێبكه سه‌رجه‌میان باش تێكه‌ڵ بكه تا هه‌ویرێك ده‌رده‌چێت و بیخه‌ره قاڵبێكه‌وه بۆ ناو فڕن بۆ ماوه‌ی 55 بۆ 60 خولهك و دواتر وازی لێبێنه تا سارد ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه‌ی ترت ئاماده‌كردبوو بیكه‌ره سه‌ر ئه‌و پێشكه‌شی بكه ئه‌گه‌ر نه‌بوو به‌ته‌نیا پێشكه‌شی بكه.
