خانمێكی چینی هەوڵدەدات بچێته كتێبی گینسه‌وه
October 19, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئه‌م خانمه له ساڵی 1980 كه ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه وازی له قژ برین هێناوه و له‌كاتی كاركردندا قژی به‌ده‌وری پشتیدا ده‌ئاڵێنێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هیچ كاتێك قژی رێگه‌ی له كاركردنی نه‌گرتووه و بهلاَم شتنی گران بووه و هه‌ر جارێك كه ده‌یشوات هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت تا ته‌واو وشك ده‌بێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خێڵی "لونغ هورن میاو" زۆر پارێزگاری له درێژی قژیان ده‌كه‌ن و بهلاَم بینغ رێگایه‌كی درێژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ به‌شداری كردن له كتێبی گینسی جیهانی، پێشتریش له ساڵی 2014 ئافره‌تێكی چینی به‌هۆی درێژی قژیه‌وه ناوی له‌و كتێبه‌دا تۆمار كرا كه درێژی قژی 18 پێ ده‌بوو.
