شێوازەكانی جل و بەرگ لەم وەرزەدا هەمەچەشن و زۆرن. ئەو كۆمەڵە مۆدەیە وا لە كچان و ئافرەتان دەكات كە دوودڵ بن و نەتوانن مۆدێكی دیاریكراو دەستنیشان بكەن تا لەم وەرزەدا لەبەری بكەن. بەڵام وەرزی پاییز كەشێكی خۆش و شیاوە بۆ هەموو جۆرە جلێك، بەتایبەت ئەو جلانەی كورت و تەنكن، نموونەی ئەو جلەی كە كورت و تەنكە، ئەویش تەنوورەیە، تەنوورەش چەندین شێوازی هەیە، هەندێكیان كورت و هەندێكی دیكەش درێژن، لەگەڵ جۆراوجۆری لە شێوە و نەخشی جلی تەنوورەدا، كە هەیانە بە گوڵی رەنگاوڕەنگ نەخشێنراون، هەندێكیشیان سادەن. تا دنیا سارد نەبووە، كچان دەتوانن بۆ چوونە دەرەوە و گەشت تەنوورەی كورت لەبەر بكەن، خانمانیش بۆ ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەكان دەتوانن لەبەری بكەن، كە جلێكی نایابە لە جوانیدا، هەروەها دەكرێ لەگەڵ هەموو جلێكی سەرەوە لەبەر بكرێت، بەتایبەت بۆدی و قەمیس و كراس، تۆی خانمیش ئەگەر لەگەڵ تەنوورەدا پشتێنێك لە پشت بكەیت و بكەوێتە سەر تەنوورەكە، مۆدەكەی زیاتر جوانتر و شیاوتر دەبێت.