كوكیزی شوكولاته و بوندوق
October 18, 2015
رەنگا و ڕەنگ
4 كه‌وچكی گه‌وره كه‌ره
250 گرام شوكولاته
قوتویه‌ك شیری ئاماده‌كراوی شل
كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا
2 كوپ ئاردی ئاسای
نیو كوپ بوندوقی هارراو
چاره‌كه كوپێك بوندوقی پارچه بچوك
چۆنێتی دروستكردنی:
شوكولاته و شیر و كه‌ره‌كه له ده‌فرێكدا تێكه‌ڵ بكه و بیخه‌ره سه ئاگرێكی ئارام و تێكی بده به به‌رده‌وامی تا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌توێنه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بن.
پاشان ئارد و ڤانێلا بوندوقه هاڕڕاوهكه بكه به سه‌ریدا و به‌رده‌وام به له تێكدانی تا ته‌واو تێكه‌ڵ ده‌بێت و هه‌ویرێك دروست ده‌بێت.
هه‌ویره‌كه له شێوه‌ی پسكیتی خڕ خڕ له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراوی ناو فڕن ئاماده بكه و ریزیان بكه و بونودقه پارچه بچوكه‌كان بكه به‌سه‌ریدا و بیخه‌ره فڕنه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 خولهك له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 180 دوای پێگه‌یشتنی پێشكه‌شی بكه.
