رەنگە زۆربەی خەڵك بپرسن، ئاخۆ بۆ نرخی هەندێك لە ئامێرەكانی مۆبایل گرانە و نایێتەوە خوارەوە، ئەگەرچی لە سەرەتادا بە نرخێكی زۆر دەفرۆشرێت، كە ئەوەش نرخێكە خاوەن كۆگا و دووكانەكانی فرۆشتنی مۆبایل لە خۆیانەوە دیاری دەكەن، هەر ئەوەشە وایكردووە كە نرخەكانی مۆبایل لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە جیاوازی هەبێ، بەڵام نرخێكی دیاری كراوی خۆی كە بە نرخی دروستكردن و تێچووی ئامێرەكەیە، شتێكی دیكەیە! ئەگەر تازەترین مۆبایل وەربگرین وەك نموونە، (ئایفۆن 6ی ئیس)، با بزانین نرخی خۆی لە كارگە و كۆمپانیا چەند دەوەستێت: شاشە: 42.50$، پاتری: 3.50 $، كامێراكان :19$، میمۆری و كارپێكەر : 58.5$، بڵندگۆی دەنگ 7.50 $، بەرگی دەرەوە : 28$، بەشەكانی دیكەش بە جوانكاری و ئامادەكردن : 86$ واتە نرخی كۆتایی دروستكردنی ئامێرێكی مۆبایل دەگاتە (245)$ بە هەموو تێچووەكانی، كەچی لە بازاڕەكاندا بەم نرخە خەیاڵییانەوە دەفرۆشرێن.