منداڵەكانت پشتگوێ مەخە!

منداڵەكانت پشتگوێ مەخە!
ئافرەتان چەندە گرنگی بە خۆیان دەدەن، دەبێ ئەوەندەش كارامە بن لە گرنگیدان و ئاگاداربوونی منداڵە چاوگەشەكانیان، چونكە جوانی ئەوان، گوزارشتە لە جوانی دایكەكانیان، واتە پێویستە كارامە و لێهاتوو بن لە جوانی و یەكپۆشی بۆ جل و بەرگی منداڵەكانیان. ئەگەر خۆت وەك شۆخێك بیت و منداڵەكانیشت فەرامۆش بكەیت و جوان نەبن، بە تایبەت كاتێك جگەرگۆشەكانت پاك و خاوێن نەبن و جلێكی جوانیان لەبەردا نەبێ، ئەوا جوانی خۆیشت دەرناكەوێ، بە پێچەوانەوە گرنگیدانت بە منداڵ دەبیتە هۆی دەستخۆشی لە لایەن كەسانی نزیك و هاوڕێ و دەستە خوشكانت، هەر تەنیا ئەوە نییە منداڵەكەت پەروەردە بكەیت، بەڵكو پێویستە جوان و سەرنجڕاكێش و بەرچاویش بن، دەبێت جلی رەنگین و جوراوجۆریشیان لەبەر بكەیت، لەم وەرزەشدا كەش و هەوا بەرەو سارد بوون دەچێ، دەبێ گۆڕانكاری بەسەر جلی منداڵەكانتدا بكەیت، چونكە ئەگەر بە جلی هاوینەوە بن، رەنگە سەرمایان ببێت و نەخۆش بكەون، بۆیە جلەكانیشیان بگۆڕە، ئەگەر جلی پێشوو نیو قۆڵ بوو، واچاكە جلی ئێستایان بە قۆڵ بێت، ئەگەر جلەكانیان تەنك بوون، جلێكی ئەستوورتریان بۆ هەڵبژێرە، تا سەلامەت و دوور بن لە هەوای ساردی ئەو وەرزە، تا جوان و رەنگینیش بن لەبەرچاوی میوانان و كەسانی دەوروبەرت و قوتابخانەدا.
Top